Hawsar Ibrahim Kaka Abdullah؛ Ahmed Aziz Abdulla؛ Khalid Wali Ali
پوخته
شاری کفری به‌یه‌کێک له‌شاره دێرین و مێژووییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دێته ئه‌ژمارکردن. له‌ناو ...
زیاتر بخوێنەوە
شاری کفری به‌یه‌کێک له‌شاره دێرین و مێژووییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دێته ئه‌ژمارکردن. له‌ناو مێژووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری هه‌رێمدا پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه. به‌ڵام وێڕای ئه‌مه له‌ئێستا ئه‌و شاره ئه‌و پێگه گرنگه‌ی جارانی نه‌ماوه. هه‌ڵبه‌ته فاکته‌رگه‌لی جیاواز هه‌ن بۆ ئه‌م ده‌رئه‌نجامه. له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌م توێژینه‌وه به‌چه‌ند ته‌ورێک هه‌وڵده‌دات تیشک بخاته سه‌ر لایه‌نه‌کانی گه‌شت وگوزار له‌و شاره. ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی خستنه‌رووی یه‌کێک له‌گرنگترین لایه‌نه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی ئه‌ویش گه‌شه‌پێدانی گه‌شت و گوزاره. وه‌ک ئاشکرایه ئه‌م که‌رته رۆڵی مه‌زنی هه‌یه له‌به‌رزکردنه‌وه‌ی داهاتی گشتی و ره‌خساندنی هه‌لی کار و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری. زۆریک وڵات له‌جیهاندا هه‌یه، بۆ نمونه وڵاتێکی وه‌کو تورکیا که به‌راده‌یه‌کی زۆر پشت به‌و داهاته ده‌به‌ستێت که له‌گه‌شت وگوزاره‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئاوڕی ته‌واو له‌و که‌رته بدرێته‌وه له‌شاری کفری ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و شاره دووباره پێگه مێژووی وگرنگییه ستراتیژیه‌که‌ی جارانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌و ببێته شوێنی حه‌وانه‌و گه‌شت وگوزارو به‌ده‌ستهێنانی داهات بۆ دانیشتوانی شاره‌که‌و ناوچه‌که‌و هه‌رێمی کوردستانیش.